چاونیوز: باوک و کوڕێک، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەیەکی زۆرەملێ و سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، کاتژمێری ٢ و نیوی نیوەشەوی ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیتلاعات، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد، بە ناوی “ئیسماعیل سۆفی مینە” و “دیار سۆی مینە”یان بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کراون.
شایانی باسە، دیار سۆفی مینە، چەند کاتژمێرێک پاش دەسبەسەرکردنی ئازاد کرا، بەڵام هەتا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





