ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، “کەریم قادرپوور”، باوکی “ئاوات قادرپوور” یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژینا لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و تا ئێستا و دوای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ، لە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی کەریم قادرپوور، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئاوات قادرپوور ٢٠ ساڵە، ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١، دوای ١٢ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی عارفیانی ورمێ، بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە (لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کرابوو)، گیانی لەدەست دا.





