چاونیوز: وەرزشوانێکی کامێرانی پاش بانگهێشت و گوشاری ئەمنییەتی بۆ ئیتلاعات، بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕەزبەر، “سینا پەرویزی”، ٣٨ ساڵ، خەڵکی گوندی “ئەڵەک” سەربە کامێران، ڕاهێنەر و وەرزشوان لە بواری لەشجوانی، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری کامێران کرا و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و لێپێچینەوە و دوای وەرگرتنی بەڵێننامە، ئازاد کرا. شایانی باسە، ئەم وەرزشوانە کامێرانییە کە ڕاهێنەری بواری لەشجوانییە، سەرپەرەستی تیمی بەهێزترین پیاوانی کامێرانە و لە چەندین کێبڕکێی پارێزگاکان و وڵات بەشداری کردووە.





