چاونیوز: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار پاش بانگهێشتکردن لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بۆ ئیتلاعات، دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۳ی ڕەزبەر، “سەید ئەحمەد مستەفایینژاد”، خەڵکی پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بە تەلەفۆن بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





