“ئەمجەد گریاخیز” چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی کەمپەینی “نا بۆ سێدارە”، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە، بە تۆمەتی “چالاکی دژی تەناهیی نیشتمانی، لە ڕێگەی هاندان بۆ مانگرتنی گشتی”، بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری و ٢ ساڵ بەندی هەڵپەسێردراو، حوکم درا.
ئەم هاونیشتمانییە لە ڕەوتی مانگرتنی گشتیی بازاڕیان و کاسبکارانی کوردستان ناسراو بە “نا بۆ سێدارە” لە ڕێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرابوو.
ناوبراو پێشتریش چەندین جار بەهۆی چالاکیی پیشەیی دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.





