ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لە شاری بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی سەختیی باری گوزەران و هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، “ڕەسمیە دەستەواور” تەمەن ۷٥ ساڵ، خەڵکی گوندی سەرتەنگ بووە لە ڕێگەی خواردنی “حەبی برنج”ەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوسەری ناوبراویش نزیکەی ٢٥ ساڵ لەمەوبەر بە هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.





