سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ۱۴۰۴، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام، لە سێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی قوباد فەتحوڵڵاهی خەڵکی ئیلام و کیومەرس قوبادی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی هەلیلان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
کیومەرس قوبادی ڕۆژێک پێش لەسێدارەدان بۆ زیندانی تاکەکەسی گوازرابۆوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی ئەو حوکمانە لەلایەن میدیای دەوڵەتی و بەتایبەتی میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.





