لە درێژەی دەسبەسەرکردن و سەرکوتکردنی هاووڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، ڕۆژی شەممە ۱۳ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی، فایزه ڕەشیدی لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری ئیلام دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە برینداری لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا دەسبەسەر کراوە و ئەوەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێ کەوتۆتەوە.
تا ئێستا بەدواداچونی بنەماڵەکەی لەومبارەوە بێئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسه لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتی لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون کە چارەنووسی زۆربەیان ناڕوونە و هیچ زانییارییەک لە شوێنی ڕاگیران و بارودۆخیان لەبەر دەستدا نییه.





