ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، “ئیسماعیل سانیار”، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی #بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لەم بنەماڵەیە بە چاونیوزی گوت: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سیاسی، بەبێ حوکمی دادوەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە.
ئیسماعیل سانیار، پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٤دا دەسبەسەر و دواتر بە ٣ ساڵ بەندکران حوکم درابوو. ئەم چاکە مەدەنییە ساڵی ١٣٨٥یش دەسبەسەر کرابوو.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





