چاونیوز: پاش تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دوایین ناڕەزایەتییەکان، ڕۆژانە ناسنامەی هێندێ لە لاوانی گیانلەدەستدراوی کورد ئاشکرا دەبێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژ پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لاوێک بە ناوی “موعین عەباسپوور”، خەڵکی پارێزگای ئیلام، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی گولـلەی جەنگی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، گیانی خۆی لە دەست دا.
هەروەها ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “سەعید کەهراری”، خەڵکی کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، گیانی خۆی لەدەست دا.
تەقەی ڕاستەوخۆی گولـلەی جەنگی بەرەوڕووی ناڕازییانی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سەرکوتی شارۆمەندانی مەدەنی لە قەڵەم دەدرێت و بکەرانی ئەم هەوڵانە دەبێت بکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی یاسایی و دەسبەسەرکردنەوە.





