چاونیوز: شەش چالاکی ژینگەپارێزی و مەدەنی، پاش ١٥ ڕۆژ لە ناڕوونیی چارەنووسیان، بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
شەش چالاکی مەدنی و ژینگەپارێزی، خەڵکی شاری جوانڕۆ، سەربە پارێزگای کرماشان، ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕێبەندان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
“ماهان ئەعزەمی، ئەدیب ساڵخۆرده، کامران مرادی، محەمەد هەجرانی، هیوا ویسی و یحیی درویشی”، کە لەلایەن هێزەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوون، پاش ١٥ ڕۆژ دەسبەسەرکردن و دۆخی بێخەبەریی تەواو و بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی یاساییان بدرێت، بە شێوەی کاتی ئازاد کران.





