چاونیوز: چالاکێکی مەدەنی، پاش چەند هەفتە دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی شەممە، ٢ی خەزەڵوەر، “گوونش فاتح” خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی ورمێ، پاش چەند هەفتە دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییکردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە، کە لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەر، بە هۆی بەڕێوەبردنی کاناڵێکی تێلێگرامی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا، هەتا ئێستەش وردەکاریی زیاتر لەسەر دۆسییەکەی لە بەردەستدا نییە.





