چاونیوز: دوو بەندکراوی خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، دوو بەندکراوی خەڵکی سەقز، بە ناوی “عەبدوڵڵا ئەمینی” و “ڕەحیم حەقپەرەست”، لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ” و “چیای سەوز” کە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی ڕەزبەر، لەگەڵ پێنج کەسی دیکە بە ناوەکانی: “مستەفا قادری، سەید محەممەدساڵح حوسێنی، محەممەد حەکیمپوور، خالد ڕەحیمی و حوسێن عەبدوڵڵاهی” دەسبەسەر کران، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
دەسبەسەرکردنی ئەم کەسانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی جێگیر لە شاری سەقز، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و هۆکارێکی یاسایی جێبەجێ کرا.





