چاونیوز: بەندکراوێکی کورد، بە دانانی بارمتەی قورس، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی ڕەزبەر، هیوا عەبدوڵڵاهی، پاش ٢٨ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیارد تمەنی، هەتا کاتی دادگاییکردنەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا.
هیوا عەبدوڵڵاهی، خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەتی ٢٤ی خەرمانان، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و ماوەی ١٥ ڕۆژی دەسبەسەرکردنی لە ئیتلاعاتی سپادا لەژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و ڕۆحیدا بووە، کە بە هۆیەوە دوو پەراسووی لای سینگیەوە شکاون.





