چاونیوز: ژنێکی کورد پاش ٣٧ ڕۆژ بەندکران، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، “نازنین حوسێنپوور”، هاووڵاتیی تەمەن ٣٤ ساڵە و خەڵکی پیرانشار، پاش تێپەڕاندنی ٣٧ ڕۆژ دەسبەسەری، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٥، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەردەست، ئازادکردنی ئەم هاووڵاتییە بە شێوەیەکی کاتی و بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بووە. ئەم ژنە کە دایکی دوو منداڵی کەمتەمەنە، لە کاتێکدا ماوەی دەسبەسەرییەکەی تێپەڕاند کە هاوژینەکەی نەخۆشیی شێرپەنجە هەیە.
ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دۆخی ئەو بنەماڵانەی کە خاوەن بارودۆخی تایبەتن و تووشی دۆسیەی دادوەری دەبن، زیاتر کردووە.





