چاونیوز: چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی سنە، دوای دوو هەفتە دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، “ئەفشین حوسێنپەناهی” چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، دوای ١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکردن، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە، ئەفشین حوسێنپەناهی، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بەبێ حوکمی قەزایی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابووەوە.




