چاونیوز: بەندکراوێکی سیاسی پاش چەند مانگ بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سەید ڕەحمان حوسێنی، خەڵکی سیلوێی پیرانشار، کە لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران، دەسبەسەر کرابوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە، لە ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، لەگەڵ “ئەحمەد مامشەریفی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و دواتر لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە تۆمەتی “بانگەشە بە دژی کۆماری ئیسلامی” بە ٣ ساڵ و شەش مانگ مەحکووم کرابوو.





