ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دوو کۆڵبەری دیکە لە سەقز و مەهاباد کوژران و بریندار بوون

لە سەقز هێزە ئینتیزامییەکان ماشێنی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەسترێژی گوللە و شۆفیرەکەیان بە توندی بریندار کرد.
لەو هێرشەدا کە ڕۆژی چوارشەممە، 11ی گەلاوێژ کراوە، حەبیب موحیبی، شۆفیری ئوتومبیلەکە بە توندی بریندار بووە. ناوبراو کە خەڵکی مەریوانە لە رێگای سەقز بۆ گوندی دووئاو لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ.
هەر لەو ڕۆژەدا کۆڵبەرێکی خەڵکیش پیرانشاریش کە پێشتر بە گوللەی هێزە ئینتیزامییەکان بریندار ببوو، بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لە دەست دا.
ناوبراو کە “جەلال باڵان”ی ناوە و خەڵکی گوندی حوجرانی پیرانشارە، ڕۆژی 6ی گەلاوێژ لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار درایە بە دەسترێژ و بە توندی بریندار بوو. ئەو دوای 5 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی مەهاباد و بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ، بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لە دەست دا.

کوژران و برینداربوونی ئەو دوو کاسبکارە کوردە لە حاڵێک دایە کە لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 55 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دراونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە 27 کەس لەوان بەو هۆیەوە کوژراون و 28 کەسیش بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code