پۆلێکی دی لە کۆلبەرانی ناوچەی سەردەشت کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و درانە بەر دەستڕێژ. لەو پەلامارەدا دوو کۆلبەر کوژران و بریندار بوون.
شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، 6ی گەلاوێژ لە “کانی ناخۆشە”ی ناوچەی پیرانشار پۆلێک کاسبکاری کورد دراونەتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و یەک لەوان بە ناوی جەماڵ باڵدار لە جێدا کوژراوە.
دوای ئەو تەقەکردنە کاسبکارەکانی دیکە لە ترسی گیانیان بۆ ئەملاو و ئەولا ڕادەکەن و لەو نێوەدا کۆڵبەریکی دیکەش بەناوی مەنسوور ڕەسووڵیئازەر کەوتۆتە سەر مین و لاقی پەڕیوە.
کوژران و برینداربوونی ئەو دوو کاسبکارە کوردە لە حاڵێک دایە کە لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 53 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دراونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە 26 کەس لەوان بەو هۆیەوە کوژراون و 27 کەسیش بریندار بوون.