ئەمڕۆ ڕێکەوتی 27 مای ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ژیان

نان لەسەر پشتی شێرانە،
نا.. نا…. ڕاست نییە،
نان لە داوێنی چیاکانە.
ئەویش بەنرخێکی هەرزان،
بۆ هەر لەتێ نان
پێویستی بە بەختکردنی یەک گیانە.
ئەرێ بەڕاست، تۆ بڵێی ژیان ئەو شتە نەبێ
کە ئێمە بەناوی مەرگ دەیناسین
مەرگیش ئەوە نەبێ
کە پێی‌دەڵێین ژیان؟ بیری لێبکەوە!

عەلی فەتحی

کۆمێنتی خۆت لەسەر ئەو بابەتە بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code