چاونیوز: ماوەی ٥ ڕۆژە هاونیشتمانییەکی بەندکراو بەناوی “محەممەد هوشەنگی” خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەهەمبەر دژایەتیکردنی ئیتلاعاتی سپا لەگەڵ ئازادییەکەی، مانی لە خواردن گرتووە.
ئەو هاونیشتمانییە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ساڵی ٩٩، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری تاران دەسبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ ڕاگوێزرابوو.
محەممەد هوشەنگی پاش ٦ مانگ لێپرسینەوە و ڕاگرتن لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرابوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆخی تەندروستیی ئەو چالاکە کوردە بەهۆی مانگرتنەوە نالەبارە.
پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشیی شاری مەهاباد بە بنەماڵەی ئەو هاونیشتمانییە ڕاگەیاندرابوو کە، بڕیاری دەسبەسەرکردنی کاتیی ناوبراو گۆڕدراوە بۆ دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی”.
بەڵام دوای هاتووچۆیەکی زۆری بنەماڵەکەی لەلایەن دادگای ئینقلابەوە پێیان ڕاگەیاندراوە، بەهۆی دژایەتیکردنی ئیتلاعاتی سپا و درێژەدان بە لێکۆڵینەوەکان، ناوبراو ئازاد ناکرێت.
https://t.me/ikhrc