چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە ناوچە سنوورییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٠، کۆڵبەرێک بەناوی “ئومید محەممەدزادە” کوڕی سەعید بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا.
ئەو کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی “گروێس” سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت بووە کە لە سنووری “دۆڵەتوو” بە تەقەی ڕاستەوخۆ و لە نزیکی هێزەکانی ئێران کوژراوە.
ئومید محەممەدزادە خێزاندار و خاوەن سێ مناڵ بووە.