چاونیوز: مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٩، هێزێکی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد، بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی، مێرمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵانەیان بە ناوی “پێشەوا ڕەحمانیفەر” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
پێشەوا ڕەحمانیفەر بە تۆمەتی هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر کراوە.
سەڕەڕایی بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ئەم مێرمنداڵە ١٥ ساڵانە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نیە و ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمیش هیچ زانیارییەک بە بنەماڵەکەی نەداوە.