چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٤ هاونیشتمانی کە لانیکەم یەکیان مێرمنداڵ بووە، لەبەر کێشەی دارایی و هەژاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممە ١٣٩٩، مێرمنداڵێک بەناوی “مۆبین ئەحمەدی” ١٤ ساڵان خەڵکی گوندی «سێوەرەی هەوار» سەر بە ئەزگڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها دوو هاونیشتمانیی خەڵکی ئیلام، بە ناوی محەممەد فەتاحی نزیک ٦٠ ساڵان و محەمەد ئەکبەری ٢٠ ساڵان، خۆیانیان کوشت.
لە لایەکی ترەوە، ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕەشەممە، گەنجێک بەناوی “نەجیب دەروێشی” ٣٧ساڵان کۆڕی محەمەد سەلیم باوکی چوار منداڵ خەڵکی گوندی بەردیان سەربە ناوچەی سۆمای برادۆست دانیشتووی شاری ورمێ بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی هێنا.
بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هۆکاری خۆکوشتنیان ئەو ٤ شارۆمەندە کوردە کێشەی هەژاری و نەبوونی بووە.