چاونیوز: دوو ژن و پیاو لە شارەکانی ورمێ و دیواندەڕە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٩، ژنێک بە ناوی “مەرزیە عەبدوڵانەژادیان” ٢٧ ساڵانە، دایکی دوو منداڵ، خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ سەر بە شاری ورمێ، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە باشووری کوردستان لە ڕێگەی خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە، ناوبراو چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە باشووری کوردستان هەوڵی خۆسووتاندنی داوە و بە هۆی سووتانی زۆرەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لەبنکەکانی پزیشکی لە شاری وان لە باکووری کوردستان بەڵام ڕۆژی چوارشەممە لە بەر زۆری ڕادەی زۆری سووتان گیانی لەدەستدا.
هەروەها لە شاری دیواندەڕە، هاونیشتمانییەکی ٣٠ ساڵە بەناوی سیروان برازی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆ هێناوە.