۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کرانی لاوێکی خەڵکی دەڤەری شنۆ

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی ناوچەی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی دەڤەری شنۆ بە ناوی “فەخرەدین ئەحمەدیان” ٢٦ ساڵە کوڕی “مەلا ئەبووبەکر”، خەڵکی ئاوایی “دێگورجێ” دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو لاوە شنۆییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

“فەخرەدین ئەحمەدیان” لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code