۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هێزەکانی ئیتلاعات شارۆمەندێکی تریان دەسبەسەر کرد

چاونیوز: شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەک بە ناوی “مراد مرادی” ٤٩ ساڵە کوڕی خدر خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتی لە شوێنێک بە ناوی سێ ڕێیانی جەڵدیان ڕێگای سەرەکی نێوان شنۆ پیرانشار، دەگیری.

سەرچاوەیەک باس لەوە دەکات، ئەم گرتنە نایاسایی بووە چوونکە هیچ بەڵگە و حوکمێکیان پێ نەبووە، تەنانەت لە کاتی گرتنەکەشی دا دەگەڵ ئەوەیکە کەسی گیراو خۆی بەدەستەوە داوە بەڵام زۆر بە بێ ڕێزی و پڕ سووکایەتی هێرشیان کردووتە سەری و بە قسەی نەشیاو و لێدان دە ماشینیان هاویشتووە.

هەتا ئێستا نازانرێ، مراد مرادی بۆ گیراوە و لە کوێ ڕادەگیرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code