۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بەرپرسی ئەنجومەنی چارەسەری کێشە و ناکۆکی میراوێی سەردەشت دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی میراوێی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩، بەرپرسی ئەنجومەنی چارەسەری کێشە و ناکۆکی میراوێی سەردەشت بەناوی “سەلام عوسمان روستا” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نهێنی ڕاگوازرا.

هەتا نووسینی ئەم هەواڵی هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانییە ڕوون نەبووتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code