۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی کورد بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: ژنێکی لاوی ناوچەی باینگانی پاوە لەبەر کێشەی خێزانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩، ژنێکی لاو بە ناوی “شەکیلا زەحمەتکێش” ٢٥ ساڵە خەڵکی گوندی “تین” سەر بە بەخشی باینگانی شاری پاوە، بە هۆکاری کێشەی بنەماڵەییەوە پەنای بۆ خۆکووشتن بردووە.

“شەکیلا زەحمتکێش”، پێشتر ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، بەڵام دواتر بەهۆی کێشە لەگەڵ شووەکەی جیا ببووە.

لەلایەکی تر، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی “سەهەند شەهبازی” کوڕی “بێهزاد”، خەڵکی شاری شابادی پارێزگای کرماشان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خۆی کوشتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code