۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی بۆکان و جوانڕۆ

چاونیوز: ڕۆژی دوشەممە ١٦ی پووشپەری ١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دوو برای دانیشتووی گەرەکی ئەمیراوای ئەو شارەیان بە ناوی “ئەحمەد ناسری” و “جەلال ناسری”یان دەستبەسەر کردووە.بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگادار، جەلال ناسری دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کراوە ئەحمەد ناسری بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات گوازراوەتەوە.

هەروەها، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی فاتێح محەمەد خانی خەڵکی جوانڕۆ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە، ناوبراو ئەمڕۆ براوەتە دادگا و لە حاڵێکدا ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەکان لەگەڵی بوون بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code