۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ هاوڵاتی تری خەڵکی شنۆ دەسبەسەر کران

چاونیوز: لە درێژەی گرتنی کوێرانە و دەسبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان هەروەها درووست کردنی ڕەوشێکی پڕ لە خەفەقان و سەرکوت، سێ لاوی تری کورد لە شاری شنۆ دەسبەسەر کران.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩، سێ لاوی تری شاری شنۆ بەناوەکانی، “ئەبووبەکر عەبدی” ٢٣ ساڵە کوڕی عەزیز، “بێهرووز بایەزیدی” ٢٥ ساڵە کوڕی مستەفا و “کەیوان شوانی” ٢٦ ساڵە کوڕی قەرەنی، دانیشتووی گەڕەکی سەلیمئاوای شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کران.

جێگای ئاماژەیە، لەماوەی سێ ڕۆژی رابردوودا، پێنج کەسی تر بەناوەکانی ئەسکەندەر سەید محەمەدپوور، سەعید تابناک، ڕەحمان تابش، ئەبووبەکر بەلال و ڕەحیم ڕەفعەتی خەڵکی شنۆ گیراون و هەتا ئێستا دیارنییە لە کوێنە و بۆ چی گیراون.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە درێژەی شەپۆڵێکی بەربڵاوی گرتن و بانگ کردنی خەڵکی کورد بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان، ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، توانیوەتی ناوی ٣٤ کەس لە گیراوان لای خۆی تۆمار بکات و هەوڵی داوە دەگەڵ ناوەندە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئەم دۆخە پیوەندی بگرێ هەتا بەهەر شیوەیەک بۆیان دەکرێ لەهەمبەر ڕەوشە هەڵوێست نیشان بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code