۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کرێکارێکی بیناسازی لە مەریوان تووشی ڕووداوی کار بوو

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، وەستاکارێکی مەریوانی بە ناوی “شێرکۆ ئەسعەدی” بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی تووشی ڕووداوی کار بوو.

ئەو وەستاکارە کوردە، وەستای جۆشکارییە و لە کاتی کارکردن لە بەرزایی ٩ میتری بەربووەتەوە و بەسەختی بریندار بووە.

ئەو وەستاکارە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. “شیرکۆ ئەسعەدی” خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، سێ کرێکاری دیکەی کورد بە ناوی “دلاوەر تەوحیدپەنا” خەڵکی گوندی “جەوشەنـ”ـی سەقز، “عوسمان حوسێنی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “بێلوو”ی بانە، و “فەرهاد شاپەری”، خەڵکی مەریوان، کرێکارانی بیناسازی، بەهۆی بەربوونەوە لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەست دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code