۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە درێژەی ڕەشەبەگیری لە کوردستان دا، دوو هاونیشتمانی خەڵکی مهاباد و بۆکان دەستبەسەر کران

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “جەسیم مەجنوونی” خەڵکی گوندی “قەرەداغ” و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی “جەسیم مەجنوونی” بێئاکام بووە و هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە خۆیان دەبوێرن.

لەلایەکی ترەوە، ڕۆژی یەکشەمە ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٩، لاوێکی تری خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئیبراهیم ڕەحمانی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەگیرێ و هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە شوێنی راگرتنی و مەبەست لە گرتنی لەبەر دەست دانییە. سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە گوتی، کاتێک کە ویستیان ئیبراهیم بگرن دوای بێ ڕێزییەکی زۆر ناوبراویان وەبەر مست و پێلاقەداوە و بە زۆر دە ماشینیان هاویشتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code