۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژرانی شوانێک لە ناوچەی سەردەشت

چاونیوز: بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی میراوێێ سەردەشت شوانێک دەکووژرێ.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سەر لە بیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۷ی پووشپەڕ ی ۱۳۹۹، لە دەشتی وەزنێ-ی سەر بە شارۆچکەی میراوێی سەردەشت هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران تەقەی ڕاستەوخۆیان لە شوانێک بە ناوی “یوسف_ئەحمەدی” خەلکی گوندی ئاڵوەتان کردووە، کە لە ئاکامی ئەو دەست درێژییە دا یوسف کە سەرقاڵی لەوەراندنی ڕانەمەڕی خۆی بووە گیانی لەدەست دەدا.

پێشتریش ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە کاتێکدا تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی کوردستان کردووە کە چەند کیلۆمەتر دوور بوون لە سنوورەکانی ئێران و لە ئاکامی ئەو تەقەیە کە بە چەکی، بی کەی سی کراوە شوانێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ڕێبین ئیسماعیل” بە سەختی بریندار ببوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code