۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکان، گیانی کۆڵبەرێکی لاوی ستاند

چاونیوز: کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و کاتێک دەیهەویست لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆی دەرباز بکات، خۆی خستە ناو ڕووباری سیروان و گیانی لە دەست دا.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩، پۆلێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کەوتوونەتە بۆسە هێزە چەکدارەکانی ئێران و دوای ئەوەی کە ئەو هێزانە ویستوویانە کۆڵبەرەکان دەستبەسەر بکەن، چەند کۆڵبەر خۆیان خستووەتە ناو ڕووباری سیروان و یەکێکیان بە ناوی “ئایەت یووسفی” تەمەن ٢٠ ساڵە خەڵکی ئاوایی زمکانی سەر بە سەلاسی باوەجانی گیانی خۆی لە دەست داوە.

یەکێک لە کۆڵبەرەکان لەوبارەوە ڕاگەیاندووە کە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک پردی زەلتە بۆسەیان داناوە و دوای ئەوەی شوێن کۆڵبەرەکان کەوتوون هەتا دەستبەسەریان بکەن، چەند کۆڵبەر کۆڵەکانیان فڕێ داوە و خۆیان خستووەتە ناو ڕووباری سیروان کە لە ئاکامادا ئایەت گیانی لە دەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code