۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ساڵێک زیندان و لێدانی حەفتا قامچی بۆهاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

چاونیوز: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “فەرهاد تاریمۆرادی” لە لایەن دادگای ئەو شارەوە بە یەک ساڵ زیندان و لێدانی حەفتا قامچی سزا درا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، هاوڵاتییەکی سنەیی بە ناوی” فەرهاد تاریمۆرادی” لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، بە یەک ساڵ زیندان و لێدانی حەفتا قامچی سزا دراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی هەتا ئێستا ئازاد کرابوو.
جێگای ئاماژەیە کە لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا زیاتر لە ١٥٠٠کەس لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران و هەزاران کەسیش بریندار و دەسبەسەر کران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code