۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕەشبگیری لە کوردستان: سێ هاونیشتمانی لە شارەکانی شنۆ و مهاباد دەستبەسەر کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی شنۆ و مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۵ی پووشپەری ۱۳۹۹، لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “ئەسکەندەر سەید محەمەدپوور” دایشتووی گەڕەکی سەلیماوای خوارێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوازرا۰
شایانی باسە بگوترێ ئەسکەندەر تەمەنی ۳۰ ساڵە کوڕی کاک ڕەحمان، بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دوای پشکنینی ماڵەکەیان گیراوە و بۆ شوێنێکی نەزانراو بردراوە.

لەلایەکی تر، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩، شارۆمەندێکی خەڵکی مهاباد بە ناوی”ئەسعەد محەمەدنیژاد” دانیشتووی گەڕەکی پشت تەپی مهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا لە چارەنووسی هیچ هەواڵێک لەبەر دەست دا نییە.

هەروەها، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ٩٩، هەر لە شاری مهاباد، هاونیشتمانییەکی تر بە ناوی “ڕێبوار پادەست” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

چاونیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ناوی ١٦ کەسی تۆمار کردووە کە لە شارە جۆربەجۆرەکانی کوردستان لەلایەن ناوەندە تەناهییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیگەرانی خۆی لە هەمبەر ئەو شەپۆلە نوێیەی ڕەشبگیری لە کوردستان دەردەبڕێ و داوا لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ دەکات، چاوەدێری ئەم ڕەوشە بکەن و نەهێڵێن مافی مرۆڤی کورد پێشێل بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code