۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە خەڵکی سڤیلی باشووری کوردستان، بریندارێکی لێ کەوتەوە

چاونیوز: بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کەسێکی خەڵکی باشووری کوردستان برێندار کرا.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گولـلە شوانێکیان لە کوێستانەکانی گوندی وێزەی شارۆچکەی چۆمان بریندار کرد.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕووداو و لەسەر زاری موختاری گوندی وێزە، لە کوێستانی کانیەڕەشی ئەو گوندە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیکەیسی تەقەیان لە شوانێکی ۱۷ ساڵان بە ناوی” رێبین ئیسماعیل” کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی رانەمەڕەکەی بووە کردووە.
ئەحمەد گەڵاڵی، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان لەو بارەوە راگەیاندوە دوای گەیشتنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی چۆمان بریندارەکە ڕەوانەی هەولێر کرا، چونکە گولـلە بەر قاچی راستی کەوتبوو و بۆ دەرهێنانی نەشتەرگەریی دەویست
شایانی باسە کە هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە رۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی لە هەمان کوێستانی کانیەڕەش، ئێران بە دۆشکە تەقەی لە رانەمەڕێک کرد و بیست سەری کوشت.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بێ هیچ پاساو بیانوویەک لە سەر سنوورەکان ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵکی کورد دەکا و ڕۆژنییە کەس یان کەسانێک بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست نەدەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code