۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەست بەسەرکرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بەهۆکاری نادیار دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٩، کەسێک بە ناوی “ئومید مستەفاپوور” ٤١ ساڵە، کوڕی تەها دانیشتووی گەڕەکی فەرهەنگیان تەنیشت پارکی شۆرش لە شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند کە، دەوری نۆ کەسی دەمامکدار بە چەند ماشین دەوری ماڵە ئومیدیان داوە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی وێڕای گەڕان و پشکنینی ناو ماڵ، زۆر بە بێ ڕێزی دەستی دەبەستن و دە ماشێنێی داوێن.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و شوێنی گیرانەکەی لەبەر دەست دا نییە.

لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا زیاتر لە ١٣ کەس لە کوردستان بە هۆکاری ناڕوون لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات و سپای پاسداران دەست بەسەر کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code