۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەستبەسەرکرانی لاوێکی ئاوایی “نێ”

چاونیوز: هێزەکانی سوپای پاسداران رێگەیان نەدا لە گوندی “نێ”ی ناوچەی مەریوان، رێوڕەسمی رێزگرتن لە گیانبەختکردنی سێ ژینگەپارێزی ناوچەی پاوە، بەڕێوەبچێ و لاوێکی ئەو گوندەشیان دەستبەسەر کرد.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، بڕیار بوو کە کاتژمێر ٤ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩، رێوڕەسمێک بۆ رێزگرتن لە سێ چالاکی ژینگەپارێز کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری کوێستانی بۆزین و مەرەخێڵی ناوچەی پاوە گیانیان لە دەست دابوو،لە گوندی نێ بەڕێوە بچێ کە هێزەکانی سوپای پاسداران رژانە ناو ئەو گوندە و رێگەیان نەدا ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە بچێ.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە، چەند کاتژمێر پێش کاتی دیاریکراو بۆ ئەو رێوڕەسمە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گوندەکەیان بە تەواوی گەمارۆ دا و چەند ئۆتۆمبێل لە هێزەکانیشیان ڕژاونەتە ناو گوندەکە. هەر لەم بەینەدا لاوێکی ئەو گوندەیان بە ناوی ” کاوان کەسرایی” تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی ئەبووبەکر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕی کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code