۲۳ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ ئەندامی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون

چاونیوز: سێ کەس لە ئەندامانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کرماشان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری بەرزاییەکانی بۆزین و مەرەخێڵی پاوە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.

بە پێێ ڕاپۆڕتی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩، سێ کەس کەس لە ئەندامانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی کرماشان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی بۆزین و مەڕەخێڵی پاوە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

باری تەندروستی ئەو سێ کەسە جێگیر ڕاگەیەندراوە و بەرپرسی بەشی ناوخۆیی نەخۆشخانەی پاوە بە میدیا خۆجێیەکانی جەختی کردەوە کە بریندارەکان سێ کەس بوونە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩، سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی ناوچەی پاوە بە ناوەکانی موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی لە کاتی کۆمترۆڵ کردنی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی مەرەخێڵی ئەو شارە گیانیان لە دەست دابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code