۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

وێنەگری “غەمی نان” خەڵات کرا

چاونیوز: “عابید جەلیل پووران”، وێنەگری وێنەی “فەرهاد خوسرەوی”، خەڵات کرا.
وێنەگری خەڵکی کوردستان “عابید جەلیل پووران”، بەهۆی گرتنی وێنەی “فەرهاد خوسرەوەی”، کۆڵبەری ١٤ساڵەی مەریوانی توانی خەڵاتی هەڤدەهەمین پێشانگەی “وێنەگری ساڵ وەحید ئەبد”ی وەربگرێ.
فەرهاد و ئازاد خوسرەوی دوو مێرمنداڵ و تازە لاوی تەمەن ١٤ و ١٨ ساڵانی، خەڵکی ئاوایی “نێ”ی مەریوان بوون کە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سەر سنوور لە ناوچەی گەردەنەی “تەتە” لە سەرمان ڕەق هەڵاتن و گیانیان لەدەست دا.
تەرمی فەرهاد خوسرەوی، دوای سێ ڕۆژ بەدواداچوون و گەڕان لە لایەن خەڵکی مەریوان دۆزرایەوە و دواجار بە دروشمی “تەنیا لە پێناو نان بوو” بە خاک سپێردران.
جێی ئاماژەیە، گیان لەدەست دانی ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵانە دەنگدانەوەیەکی زۆری میدیایی هەبوو، لە نێویشیاندا وێنەی “غەمی نان” بوو بە یەکێک لە وێنە سەرنجڕاکێشەکان و دواجار وێنەگرەکەی خەڵات کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code