۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کرێکارێکی پێترۆشیمیی هەرسین، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا

چاونیوز: شەوی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩، بەهۆی ئاگرگرتنی پێترۆشیمیی “ئورە و ئامونیکـ”ـی شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان، کرێکارێکی ئەو پێترۆشیمییە گیانی لەدەست دا.

ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە یەکێک لە ئیستگاکانی گازی ئەو شیرکەتە ڕوویدابوو کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی یەکێک لە کرێکارانی ئەو پێترۆشیمییە.

هەروەها کرێکارێکی دیکە لەلای ڕووخساریەوە تووشی سووتاوی بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کرابوو.

بەپێی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا، ١٠ کرێکاری کورد بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code