۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لەسەربان خەوتن، شەوی ٥٠هەزار تمەن!

چاونیوز: گرانی، نەبوونی توانایی دەوڵەت لە کۆنترۆڵ کردنی بازار، هەڵکشانی نرخی دۆلار، ئابووری داتەپیو، گەندەڵی سیستماتیک و… وەک دیاردەی قەیرانی کرێ دێتە ئەژمار و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ و دووکەڵەکەی دەچتە چاوی خەڵکی هەژار و بێ دەرەتان.

بە پێێ ڕاپۆرتی چاونیوز، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی پیشەیی و وەرزی لە شارە گەورەکان، لەبەر گران بوونی کرێی خانووبەرە و نەبوونی توانایی ماڵێ، شەوانە سەربانەکان بە کرێ دەگرن و لەوێ پشوو دەدەن و دەخەون!

سەرچاوەیەک لە تاران لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند، بە هۆی خراپ بوونی بارودۆخی ماڵی، نزم بوونەوەی داهات، زیادبوونی نرخی کەلوپەلی ڕۆژانە و گرانی بەتایبەت لە مەزنە شارەکان، بنەماڵەکانە کەم داهاتەکان، ناچارن شەوانە سەربانی دووکان و ماڵەکانی خۆیان بە کرێ بدەن! ئەو سەرچاوەیە گوتی: زۆرێک لە خەڵکی سەربانی دووکان یان خانووەکانیان شەوانە بە ٥٠هەزار تمەن بەکرێ دەدەنە خەڵکی هەژار و کرێکاران کە ئەمە هەم بە قازانجی کرێ گرتەیە هەمیش قازانجی کرێدەر!.

سەرچاوەکە ئەوەشی زیاد کرد، تەنانەت ئێمە شاهیدین کە دوو بنەماڵە پێکەوە ژوورێک یان ئاپارتمانێک بە کرێ دەگرن و پێکەوە دەژین.

زیادبوونی کرێی خانووبەرە و لەکرین نەهاتنی شوێنێک بۆ ژیان بە هۆی سیاسەتە سەقەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای پەراوێز نشینی، کارتۆن خەوی، پارک خەوی و ماشین خەوی ئێستا نۆرە گەیشتووتە سەربان خەوی و پێکەوە ژیانی چەند بنەماڵە دەگەڵ یەکتر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code