۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوشتنی سێ لاو لە کوردستان

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار لاوی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و دەستکورتی کۆتاییان بە ژیانی خۆان هێناوە.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی١٣٩٩ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”مێهدی ئیمانی“ بە هۆی هەژاری و دەستکورتی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی دەڕەشاری ئیلامی بە ناوی ”مێهدی گەڕاوەند“ لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئیلام گیانی لە دەست داوە. ناوبراو نزیکەی دوو حەفتە بەر لە ئێستا بە هۆی هەژاری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

هەروەها، ڕۆژی شەممە، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی گوندی زەعفەرانی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ”وەحید قەنبەروەیسی“ بە هۆی هەژاری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێگای ئاماژەیە کە هەر وەک لە هەواڵەکانی پێشوومان دا هاتبوو، ڕۆژی دووشەمە ٥ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”حاسڵ ئاڵتوون“ بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی هەڵواسیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code