۲۶ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دیسان کۆڵبەرێک بە ئانقەست گیانی لێ ئەستێندرا

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە تەقەی ئانقەستی هێزە نیزامییەکان گیانی لێ ئەستێندرا.

بەپێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە ناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی “کەماڵ گۆڵێ” خەڵکی ئاوایی “گۆڵێ”ی سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی پاسداران کووژرا.

سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕاگەیاند، کەماڵ تاقانەی ماڵێ بووە و لە ڕووی ناچاری ڕووی کردبوو سەر سنوورەکان و بۆ بژێوی ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی کۆڵبەری دەکرد. کەماڵ گۆڵێ، خاوەن هاوسەرە و مناڵێکی کچی هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code