۲۳ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە ئێران سەدی ٧٥ی زیندانیانی تاوانبارکراو بە”مو‌حاره‌به” كوردن

لە ئێران زۆررترین سزاکانی محاربە لە دژی کوردەکان دراون.

له‌ كۆی ١١٥٠ زیندانیی سیاسی له‌ ئێران‌دا، زیاتر له‌ ٥٠٠ كه‌سیان كوردن‌و سەدی ٧٥ زیندانیانی مه‌حكووم به‌ سزای مو‌حاره‌به لە کوردەکان پێک هاتوون، هه‌روه‌ها سەدا ۹۵ ی ئێعدامە نهێنییەکان لەو ناوچانە بەڕێوەدەچێ کە شوێنی نیشتەجێ بوونی نەتەوەکانی غەیرە فارسن.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا، ١٦٣٤ کەسی لەسێدارە داوەو بۆ ١٩٩٨ کەسیش سزای لەو شێوەی بڕیوەتەوە.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی بۆ ئێران ئه‌تڵه‌سێکی زیندانیانیی ئێرانی به‌پێی دابەشکاریی نەتەوەیی‏ بڵاو کردۆته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌تڵه‌سه‌ ده‌ری ده‌خا که‌ ٨٥٢ زیندانیی سیاسیی ئێران لە ١٥٠ گرتووخانەدا ڕاگیراون که‌ ۳۳۹ که‌سیان کوردن و ناو، ژیاننامه‌، شوێنی گیران‌و تۆمه‌تی پاڵخراوی ئه‌و به‌ندییه‌ سیاسییه‌یانه‌یان ئاشکرا کردوه‌.

له‌ به‌شی زیندانییانی کورد دا ناوی ١٨٤ چالاکی مەزهەبی، ٤٣ چالاکی مەدەنی، ٧٨ چالاکی مافی مرۆڤ و زیاتر لە ٣٠ ڕۆژنامه‌نووس‌ و چالاکی کرێکاری هاتووە.

له‌و ئەتڵەسەداکە زیاتر لە ٥ ساڵە کاری بۆدەکرێ، زانیاری ورد لەسەر ١٥٠ گرتووخانەی ئێران و ٢١٦ دادوەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بڵاوکراوەتەوە.

شایانی باسه‌ پێشتریش ناوەندی بەڵگەكانی مافی مرۆڤی ئێران، ئاماری ٨٢٠ چالاکی سیاسی، مەدەنی و عەقیدەتی لە زیندانەکانی شارەکانی ئێراندا بڵاوکردبووەوە. لەو ڕاپۆرتەدا ناوی ٢٩٠ هاووڵاتیی کورد کە لە زیندانەکانی ئێراندا بە تاوانی “چالاکیی سیاسی و مەدەنی” دەستبەسەر و حوکمی زیندانیان بۆ بڕابوویەوە، هاتبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code