۶ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو ساڵ زیندان بەسەر لاوێکی مەهابادیدا سەپا

چاونیوز: دادگای شۆرشی شاری مەهاباد لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی “بێهنام ئەلیاسی” کوڕی “فەتاحـ”ـی بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرد.

دادگای ئینقلابی مەهاباد، ئەو لاوە کوردەی بە “لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی هەینی ١٤ی بەفرانبار، پاش ئازار و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.

“بێهنام ئەلیاسی” لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە “دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” بێبەری بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code