چاونیوز: دوو برای سنەیی خەڵکی ئەوێهەنگ سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی لە شاری سنە دوو برا بە ناوەکانی” تارق ڕەحیم پوور و بنیامین ڕەحیم پوور”، دانیشتووی سنە و خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ لە ماڵی خۆیاندا لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
شایانی باسە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کوردستان دەستیان داوەتە ڕەشبگیری لاوانی کورد، بە تایبەت لە شارەکانی بانە و سنەدا و بە تۆمەتی ناڕەوا و بێبنەما دەیان کەسیان دەسبەسەر کردووە.