۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاووڵاتییەکی کامیارانی دەسبەسەر کرا

چاونیوز: چەند ڕۆژ پێش، هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “فەرشاد ڕەحمانی” خەڵکی شاری کامیاران دەسبەسەر کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code